ئاوی عه‌مباركراو له‌ به‌نداوی دوكان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌

هه‌ولێر- نۆرس پرێس

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ئه‌وه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ ئاستی ئاوی بەنداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو کەمی کردووە و ئێستا ب29٪ ئاوی کۆگاکراوی تێدایە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان رایگه‌یاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان لە چاو ساڵی رابردوو 1.15 مەتر کەمی کردووە و ئێستا بەنداوەکە 29٪ ئاوی کۆگاکراوی تێدایەو رۆژانە 55 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بەردەدەنەوە گه‌ ئه‌وه‌ش کەمترین بڕی ئاو بەردەدرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەهۆی وشکەساڵی و کەمبارانی لە دوو ساڵی رابردوودا، هەوڵیانداوە کەمترین ئاو بەربدرێتەوە بۆ دابینكردنی پێداویستیی ئاوی خوار بەنداوەکە كه‌ 55 مه‌تر سێجایه‌ له‌ چركه‌یه‌كه‌داو، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ رۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوەکە نزیکەی سێ سانتیمەتر داده‌بەزێت.

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان باسی لەوەش کرد، داتاکانی نێوان ساڵانی 1999 تاوەکو ئێستا، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ دۆخی ئاوی هەرێمی کوردستان ساڵ لە دوای ساڵ خراپ دەبێت و تاوەکو ساڵی 2050 دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت و دۆخی ستانداردی ئاوی رووبارەکە لە خوار بەنداوەی دووکان زۆر خراپەو پیس ده‌كرێت.