پزیشکانی بێسنور ھۆشداری دەدات لە رەوشی منداڵانی کەمپی ھۆل

هەولێر – نۆرس پرێس

رێکخراوی پزیشکانی بێسنور لە راپۆرتێکدا بە ناونیشانی “لە نێوان دوو ئاگردا” رایگەیاند، منداڵانی کەمپی ھۆل لە ژیانێکی زۆر خراپدان بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و چاودێری تەندروستی و زیادبوونی توندوتیژی.

وتیشی، منداڵان لە 64%ی دانیشتووانی کامپەکە پێکدەھێنن و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە چەندین منداڵ بەھۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی پێویستەوە گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی پزیشکانی بێسنور، لە ساڵی 2021دا 79 منداڵ لە کامپی ھۆل گیانیانلەدەستداوە و منداڵان 35%ی گیانلەدەستدانەکانی ئەو کەمپە پێکدەھێنن.

کامپی ھۆڵ زیاتر لە 50 ھەزار کەسوکاری داعشی تێدا دەژی، نزیکەی نیوەیان عێراقین و 11 ھەزار کەسی تری لە 60 وڵاتی جیھانەوە تێدایە.