به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری: تۆماركردنی سێ توشبووی نوێ به كۆرۆنا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی به كۆرۆنا تۆماركرد، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 39262 حاڵه‌ت.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، تووشبووانی نوێ بریتین له ژن و پیاوێك له شاری قامیشلۆو ژنێك له دێرك.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی مردن یان چاكبوونه‌وه تۆمار نه‌كراوه‌و تاوه‌كو ئێستاش 2578 كه‌س له كۆر‌ونا چاكبوونه‌ته‌وه‌و 1578 كه‌سیش به‌و نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ستداوه.
جگه له كۆرۆنا نه‌خۆشی كۆلێرا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سوریا بڵاوبۆته‌وه‌و به پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی 81 كه‌س به‌و نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ستداوه‌و نه‌خۆشییه‌كه گه‌یشتۆته لوبنان.