بانكی ناوه‌ندی عێراق قه‌رز به تووشبووانی شێرپه‌نجه ده‌دات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
بانكی ناوه‌ندی عێراق 15 ملیۆن دینار قه‌رز بە تووشبووانی شێرپەنجە ده‌دات له عێراق و هەرێمی كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه دكتور نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، قەرزەكە تەندروستییە و لە لایەن بانكەكانەوە دەدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی ئەو قەرزە دەگاتە 15 ملیۆن دینار و لە ماوەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە، به رێژەی سوودی 2.9%.