هیومن رایتس وچ: كۆلێرا دواین نه‌خۆشی گواستراوه نابێت كه به‌هۆی ئاوه‌وه له سوریا سه‌رهه‌ڵ بدات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، رێكخراوی هیومن رایتس وچ رایگه‌یاند، كۆلێرا دوایین نه‌خۆشی گواستراوه نابێت كه له سوریا سه‌رهه‌ڵ بدات، گه‌ر قه‌یرانی ئاو چاره‌سه‌رنه‌كرێت، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات.
ئاده‌م كۆغڵ، جێگری به‌رێوه‌به‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له رێكخراوه‌كه ئاشكرایكرد، پێویسته له‌سه‌ر توركیا ده‌ست هه‌ڵگرێت له په‌ره‌دان به گرفتی كه‌می ئاو له سوریادا.
هیمون رایتس وچ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای به به‌رپرس دانا به‌رامبه‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له ناوچه‌كانی سوریا‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
له دوای كۆنترۆڵكردنی “سه‌رێ كانی” له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا له ساڵی 2019، توركیا بۆ 28 جار ئاوی له وێستگه‌ی عه‌لۆك بریه‌وه له شاری حه‌سه‌كه‌و گونده‌واره‌كه‌ی.
له‌باره‌ی رووباری فورات، رێكخراوه‌كه به پێوستی زانی توركیا به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سامانی ئاوی له گه‌ڵ سوریا‌و عێراق دابه‌ش بكات.
له مانگی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه، توركیا كۆتوبه‌ندی زیاتری داناوه له‌به‌رده‌م هاتنی ئاوی بۆ سوریا بۆ خوار 300 مه‌تر سێجا، ساڵی پێشوتریش به رێژه‌ی 65% هاتنی ئاوی رووباری فوراتی بۆ سوریا كه‌مكردبۆوه، به پێی راپۆرتی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه به پێویستی زانی رێگا بدرێت به كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن بۆ گه‌یشتن به سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا.
كۆغل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵی 2011 سورییه‌كان به‌ره‌نگاری حكومتێكی درنده بوونه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانیان.
وتیشی: له دوای زیاتر له 10 ساڵ ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاسانترین مافه بنه‌ره‌تییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
له 10 ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرای راگه‌یاند، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش 81 حاله‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 24 حاڵه‌تی تووشبوونی راگه‌یاند، له‌و كاته‌شه‌وه نه‌خۆشییه‌كه زیاتر بڵاوبۆته‌وه‌و تاوه‌كو گه‌یشته لوبنان.