قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە پاپا فرانسیس داوای لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد کە بەرپرسیارێتی هاتنی کۆچبەران بەش بکەن، بەرپرسیارێتیەکان نەخەنە سەر ئەو وڵاتانەی کە ئەو کۆچبەرانەی بۆ دەچن.
بانگهێشتنامەکەی پاپا فرانسیس لە کاتی لێدوانەکەیدا بوو بۆ رۆژنامەنووسان لە گەڕانەوەیدا لە بەحرەینەوە، دوای سەردانێکی چوار رۆژەی، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.
پاپا زیادی کرد: یەکێتی ئەوروپا دەبێت سیاسەتێک بگرێتەبەر کە لەسەر بنەمای هاوکاری و هەماهەنگی بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناتوانرێت قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا و ئیسپانیا تەنها بەرپرسیار بن لە هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە کەناراوەکانیان”.
لێدوانەکانی پاپا هاوکاتە لەگەڵ ئەو گرژییە سیاسییە نوێیانەی کە بەهۆی دۆسیەی کۆچبەران لە ئیتاڵیا وروژێنراون، کە شایەتحاڵی رووبەڕووبوونەوەی حکومەت و کەشتیەکانی رێکخراوە خێرخوازیەکانە کە هەوڵی دابەزینی کۆچبەران دەدەن بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان.
پاپا وتی: هەر حکومەتێکی یەکێتی ئەوروپا دەبێت ژمارەی ئەو کۆچبەرانە سنووردار بکات کە دەتوانێت وەریبگرێت. “سیاسەتی کۆچبەری دەبێت هەموو وڵاتان لەسەری رێکبکەون،بەبێ کۆدەنگی سیاسەت ناکرێ.”