به ئامانجكردنی ئۆتۆمبێلێك له شاری قامیشلۆ و هه‌واڵه‌كان باس له زیانی گیانی ده‌كه‌ن
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، به بۆمبێكی ته‌وقیتكراو ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج له پشتێنه‌ی رۆژئاوای شاری قامیشلۆ، هه‌واڵه‌كان باس لهوهدهكهن كه قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
كاتژمێر شه‌شی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له پشتێنه‌ی خۆرئاوای شاری قامیشلۆ بیسترا.

سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، چه‌ند كه‌سێك گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كه له شاری قامیشلۆ به هۆی چاندنی بۆمبێكی تهوقیتكراووه بووه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه.