حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.. به‌م نزیكانه موچه بۆ 11 هه‌زار كه‌س ده‌رده‌چێت.
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه موچه بۆ 11 هه‌زار كه‌س ده‌رده‌چێت.
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایركرد، ، 75%ی کاری ئەو 11 هەزار کەسە تەواو بووە کە بڕیارە بخرێنە جێگەی ئەوانەی مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی کارەوە راگیرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەدوای پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەوانەی مووچە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، زیاد لە 11 هەزار کەس مووچەیان راگیراوە و ئەو ژمارەیەش کەسانی نوێ دەخرێنە جێگەکەیان و لە قۆناغی یەکەمدا پێنج چین دەگرێتەوە ئەوانیش: (ئۆتیزم، شەلەل دەماخ، بیرکۆڵ، تالاسیما و کورتەباڵا)ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان لیژنەی باڵا لەنێوان وەزارەتی کار و تەندروستی پێکهێنراوە.
ئاریان ئەحمەد وتیشی، ئەو کەسانەی کە لیژنەی باڵا پشکنینی بۆ کردوون، ئێستا 75٪ی کارەکانی تەواوبوون و دوای کۆتایی هاتنی کارەکان، دەکرێنە لیستی کۆتایی و دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.