عێراق.. خانه‌نشینكردنی مسته‌فای كازمی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فه‌رمانی ده‌ركرد به خانه‌نشینكردنی مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و وەزیرەكانی كابینەكەی پێشووی حكومەت.
به گۆێرهى نووسراوێك كە واژووی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لەسەرە لە 1ی 11ی 2022 دەركراوە و تێیدا هاتووە به گوێره‌ی ئه‌و دهسڵاتانهی پێی دراوه‌و به گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، بڕیار دراوە بە خانەنشین كردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیرەكانی كابینەی پێشووی حكومەتی عێراق ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانە بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق درا.
