ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی لوتكه‌ی 27 كه‌ش و هه‌وا له شاری شه‌رم شێخی میسر
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، كۆنگه‌ری لوتكه‌ی 27 كه‌ش و هه‌وا له شاری شه‌رم شێخی میسر ده‌ستیپێكرد، تیایدا نوێنه‌ری 200 وڵات كه 120 یان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكن، كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له باره‌ی گۆرانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له جیهاندا.
سه‌رانی جیهان رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام كاره‌كانی لوتكه‌كه بۆ ماوه‌ی 13 رۆژ به‌رده‌وام بێت و وابڕیاره كۆنگه‌ری لایه‌نه‌كان “cop27” ئامادهبۆنێكی نیۆده‌وڵه‌تی به‌رفراوان به خۆوه ببینێت و نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س به‌شداری تیادا بكه‌ن له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، له‌گه‌ڵ ده‌یان رێكخراوی نیۆده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆكانی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم شێخ له‌سه‌ر ده‌ریای سوور سازده‌كرێت به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سه‌رۆكایه‌تی خۆلی 27 كۆنگه‌ری كه‌ش و هه‌وای له “ئهلۆك شۆما”ی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری بازرگانی وزه‌ی به‌ریتانیا وه‌رگرت.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زنجیریهك كاره‌ساتی سروشتی وێرانكه‌ر بوونه هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س و ئاواره‌بوونی ملیۆنانی دیكه‌و ملیاره‌ها دۆلار زیانی ماددی لێكهوتهوه، به تایبه‌ت له ئه‌نجامی لافاوه گه‌وه‌ره‌كانی پاكستان و نایجیریاو زریانی فلپین و شه‌پۆله‌كانی وشكه ساڵی له ئه‌فریقیاو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی دیكه.
ئه‌نتۆنیۆ گوتیریش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌كه رایگه‌یاندبوو، “راپۆرت له دوای راپۆرت وێنه‌یه‌كی روونی دڵته‌نگ كهرمان پیشانده‌دات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێویسته COP27 بنه‌مای كاركردنی خێراتر‌و بوێرترمان پێشكه‌ش بكات له‌م ده‌یه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی جیهانی كه‌ش و هه‌وا.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند، ئه‌م كۆنگره‌یه له كاتێكی هه‌ستیاردا دێت كه جیهان رووبه‌رووی مه‌ترسی بوون و نه‌بوون و ئاڵه‌نگاری چاوه‌رواننه‌كراو بۆته‌وه.