دوو گیانلەدەستدان و سەد حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە ناوچەکانی حکومەتی سوریا
دیمەشق- نۆرس پرێس
ئێوارەی شەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆلێرا بۆ 1249 کەس بەرزبووەتەوە و گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 49 کەس.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە لە روپەڕی تایبەتی خۆیان لە “فەیسبووک” بڵاویانکردەوە کە 755 لە حەڵەب، 209 لە دێرەزوور، 78 لە حەسەکە، و 51 توشبووی کۆلێرا لە رەققە تۆمارکراون.
لە کاتێکدا 59 حاڵەت لە لازقییە، 25 لە سوەیدا، 17 لە حومس، 17 لە حەمات، 16 لە دیمەشق، 8 لە تەڕتووس، 6 لە گوندەواری دیمەشق، 5 لە دەرعا و 3 لە قونەیترە تۆمارکراون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی گیانلەدەستدان 49 حاڵەت بووە، کە 40 حەڵەب دابەشکراوە، 4 لە حەسەکە، 2 لە دێرەزوور، هەروەها 3 حاڵەتی گیانلەدەستدانی دیکە لە دیمەشق و حومس و حەمات، تۆمارکراون.
ئەمەش دوای رۆژێک هات لە هۆشداریی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە داڕمانی چاودێری تەندروستی و سیستەمی ئاو و پاکوخاوێنی.
لە 10ی مانگی ئەیلولی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا بۆ یەکەمجار رایگەیاند کە 15 حاڵەتی کۆلێرا لە پارێزگای حەڵەب تۆمارکراوە.