عێراق .. كوژرانی ئه‌میرێكی داعش و مه‌فره‌زه‌كه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق كوژرانی ئه‌میرێكی داعش و مه‌فره‌زه‌كه‌ی راگه‌یاند له تونێلێكدا له پاریزگای نینه‌وای باكووری عێراق
ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، هەڵمەتێكیان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە چیاكانی بادوش ئەنجامداوە و لە تونێلێكدا كە درێژییەكەی 15 مەتر بووە، ع. ح. ع “ئەمیری داعش لە بادوش” و ئەندامانی مەفرەزەكەی كە دوو چەكدار بوون كوژراون.
بەپێی راگەیەندراوه‌كه، خوودی وەزیری ناوخۆی عێراق سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەكەی كردووەو دەستگیراوە بەسەر چەندین پشتێنی بۆمبڕێژكراو و چەكی سووكدا.
رۆژی 31 تشرینی یه‌كه‌می 2022، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاندبوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی جۆریدا سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان به ناوی (ئه‌بو حه‌مزه میتویتی) ده‌ستگیركرد له ویلایه‌تی به ناو كه‌ركوك. له‌و باره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، میتویتی وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی ئاسایش “ویلایه‌تی كه‌ركوك” كاریده‌كرد” هه‌روه‌ها پێشتر فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بوو له تیپی فورقان له ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای سه‌ر به داعش