دیر شبیگل.. ئه‌لمانیاو چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی به‌نیازن سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رفراوان بكه‌ن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
گۆڤاری دیر شبیگل له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناویان ئاشكرا نه‌كرد رایگه‌یاند، ئه‌لمانیاو 8 وڵاتی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به نیازن سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران به‌رفراوان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه بگرێته‌وه كه توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌رانی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، پاكێجێكی 31 پێشنیاری پێشكه‌ش به برۆكسل كراوه بۆ به ئامانجكردنی ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به كه‌رتی ئاسایشن، هه‌روه‌ها ئه كۆمپانیانه‌ی به‌رپرسن له ئه‌شگه‌نجه‌دان له ئێران‌دا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێوشوێنه نوێیه‌كان بریتیین له بلۆككردنی پاره‌و سامان و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندبن له‌سه‌ر سزاكان له پێش كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 14 مانگی تشرینی دووه‌م، بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌لمانیا هیچ لێدوانێك بدات له‌باره‌ی زانیاری گۆڤاره‌كه.
په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا به‌شێوه‌ه‌یكی به‌رچاو گرژی تێكه‌وتووه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ناره‌زایی و خۆپێشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌ت كه پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی هه‌شته‌م.
خۆپێشاندانەکانی ئێران له ناوره‌استی مانگی ئه‌یلولی رابردوو دەستیپێکرد دوای ئه‌وه‌ی کچێکی گه‌نجی خەڵکی سەقز بە ناوی ژینا ئەمینی دوای دەستگیرکردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی تاران گیانی لەدەستداو بەڵام به پێی قسه‌كانی باوکی کوژراوە.