دهۆك.. ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی له پارێزگای دهۆك گریگت و پاشان ته‌قییه‌وه‌و له ئاكامدا 12 كه‌س برینداربوون كه چواریان كامه‌ندی پۆلیس بوون.
له‌و باره‌یه‌وه بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند: “کاتژمێر (7:30)ی ئەمشەو تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگای دهۆک – فایده پاش وەڕگەڕانی گڕی گرت و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک گەیشتنە شوێنی رووداوەکە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، سووتەمەنیی نێو تانکەرە تەقییەوە و بەو هۆیەوە چوار کارمەندی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان جگه له‌و چوار كامه‌نده هه‌شتی كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.