عێراق: به‌رده‌وام ده‌بین له گێرانه‌وی هاوڵاتیانمان له كامپی هۆلی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له كامپی هۆلی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌عره‌جی له تویتێكدا له هه‌ژماری خۆی له توێته‌ر ئاشكرایكرد، له دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونه‌كه.. عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له گێرانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له كامپی هۆلی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پاش گه‌راندنه‌وه، پرۆسه‌ی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌یان ده‌ستپێده‌كات بۆ دووباره گێرانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئه‌عره‌جی دوای چه‌ند رۆژێك دێت له داواكارییه‌كی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌بره‌انی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆسه‌ی گێرانه‌وه‌ی ئاواره عێراقییه‌كان له كامپی هۆل بۆ ناوه‌ندی جه‌دعه‌و دانانی میكانزمێكی نۆی و ئاماده‌كردنی ره‌وشی گونجاو بۆ گێرانه‌وه‌یان.
كامپی هۆل ده‌كه‌وێته گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س له خۆده‌گرێت كه 30 هه‌زاریان عێراقین.
هه‌ژدهی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 158 خێزانی عێراقی دیكه كامپی هۆلیان به جێهێشت، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كامپه‌كه‌یان جێهێشتووه، گه‌یشته 925 خێزان.
ئه‌مرۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیكرد بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی ئاواره‌كانی كامپی هۆل.
سودانی داوایكرد ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ر لایه‌نه په‌ێوه‌ندیداره‌كان دابه‌شبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی دۆسیه‌ی كامپی هۆل یه‌كلایی بكرێته‌وه.