رێكخراوێكی مافی مرۆڤ: كوژرانی زیاتر له 304 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ئێران
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، مه‌حمود ئه‌میری موقه‌ده‌م، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشتۆته زیاتر له 304 خۆپێشانده‌ر.
موقه‌ده‌م له هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكرایكرد، له نێو قوربانییانی خۆپێشاندانه‌كان كه له مانگی ئه‌یلولی رابردوو ده‌ستپێكردووه، 41 یان هه‌رزه‌كارن و 24 یان ئافرتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها دوێنی هه‌ینی، لانی كه‌م 16 خۆپێشانده‌ر كوژراون له هه‌ردوو پارێزگای سیستان و بلوژستان.
هه‌روه‌ها له شاری خاشی باشووری رۆژهه‌لاتی ئێران، باری ئاسایش تێكچووه‌و له ئاكامدا 16 خۆپێشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش به فیشه‌كی هێزه‌كانی ئاسایش ئێران برینداربوونه.
ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌یه خۆپێشاندانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه‌و تیایدا خۆپشانده‌ران دروشمی دژ به حكومه‌ت و خامهنهییان به‌رزكردۆته‌وه.