سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كان.. شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سەرۆکاییه‌تی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، سەردانەکە پەیوەندیدارە بە شایستەکانی هەرێمی کوردستان.
رۆژی شه‌ممه ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی هەرێم لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغداد دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاندەکە بەمەبەستی جێبەجێکردن و گفتوگۆکردن لەبارەی رێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و شیعە و سوننە دەچێتە بەغداد سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ردانی شانده‌كه بۆ ناردنی بەشە بودجەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵی هەرێم و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی هاوبەشە لەنێوان هەرێم و بەغداد.