حه‌سه‌كه: به به‌رچاوی سوریا‌و ئێران و روسیا توركیا ئاوی وێستگه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه ده‌برێت
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
هاوسه‌رۆكی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاوی خواردنه‌وه‌ی حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، جارێكی دیكه توركیا ئاوی وێستگه‌ی عه‌لۆكی بڕی، به به‌رچاوی سوریا‌و روسیا‌و ئێران.
رۆژی شه‌ممه، عیسا یونس له میانی خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌ر‌ایه‌تی ئاوی حه‌سه‌كه به نۆرس پرێسی وت، حكومه‌تی سوریا‌و روسیا هه‌ڵوێستی ته‌مشاكه‌ریان وه‌رگرتووه له باره‌ی هه‌ستانی توركیا به بڕینی ئاوی وێستگه‌ی عه‌لۆك له گونده‌واری سه‌رێ كانێ.
یونس هه‌ریه‌ك له روسیا‌و توركیا‌و ئێرانی تۆمه‌تباركرد به زیادكردنی هێرشه‌كانیان له ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی ئاواره‌كردنی دانیشتوانه‌كه‌ی و ئه‌وه‌شی ئاشكراكركد، ئه‌و پلانه له لوتكه‌ی تارانی نێوان هه‌رسێ وڵات دارێژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی چوار مانگه بڕینی ئاوی ویستگه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستپێكردووه‌و تاوه‌كو به‌م دوایانه به ته‌واوه‌تی ئاوه‌كه بڕا.
له‌و كاته‌وه‌ی توركیا ده‌ستی گرتووه به سه‌ر ناوچه‌ی سه‌رێ كانی له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا، 20 كه‌ره‌ت ئاوی وێستگه‌ی عه‌لۆكی له حه‌سه‌كه بڕیوه، كه یه‌ك ملیۆن كه‌س سوودی لێ ده‌بینن.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری پابه‌ندبووه به رێككه‌وتننامه‌ی كاره‌با به‌رامبه‌ر به ئاو به‌چاودێری روسیا، به‌ڵام هێشتا ئاو ناگاته حه‌سه‌كه.
هاوسه‌رۆكی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاوی حه‌سه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له سه‌ر گه‌یاندنی 3 میگاوات كاره‌با، به‌ڵام زیادره‌وی‌یه‌كانی “داگیركه‌ری تورك” گه‌یشتۆته 8 میگاوات، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاو نه‌هاتووه.
به‌یاننامه‌كه داوایكرد، وێستگه‌ی ئاوی عه‌لۆك دووربخرێته‌وه له ململانێكان، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤایه‌تی، به تایبه‌ت كه ناوچه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو په‌تای كۆلێراو كۆرۆنا به خۆوه ده‌بینی و دووچاری كه‌می سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆته‌وه.