هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وا پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی دووشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارن رووبكاته شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن.
رۆژی شه‌ممه دەستەی كەشناسیی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی دووشەممە كەشوهەوا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق ئەگەری بارانبارینی چڕ هەیە لە شەودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شەپۆلی بارانبارینەكە بۆ رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن” هه‌روه‌ها رۆژی چوارشەممە ئاسمانی شارەكان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە.