ره‌ققه: به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به قارچكی ژه‌هراوی گیانیان له‌ده‌ستداو بۆ 11 كه‌س
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به خواردنی قارچكی ژه‌هراوی له شاری ره‌ققه‌ی باكووری سوریا گیانیان له‌ده‌ستدا بۆ 11 كه‌س زیادیكردووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، نه‌خۆشخانه‌كانی ره‌ققه پێشوازیانكرد له 26 حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوونی كه‌سانێك، كه قارچكی ژه‌هراوییان خواردبوو به‌و هۆیه‌شه‌وه دووچاری وه‌ستانی جگه‌ر هاتبوون، به پێی لیژنه‌ی ته‌ندروستی.
دكتۆر سه‌معۆ عوسمان پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی منداڵان له ره‌ققه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هۆی ژه‌هراویبوون 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه هه‌ندێكیان منداڵبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چوار له حاڵه‌ته‌كان ناجێگیره‌و له ژێر ئه‌وپه‌ری چاودێریدان وره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی كراون له ره‌ققه. 4 دیكه‌شیان له چاودێری چڕدان له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان.
رۆژی پێنج شه‌ممه، لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، 12 منداڵ و 14 كه‌سی گه‌وره به قارچ ژه‌هراویبوونه‌و داخلی نه‌خۆشخانه‌و و بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ره‌ققه كراون.
پزیشكه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تووشبووان دووچاری سكچوون و رشانه‌وه سه‌ره‌گێشه‌كه هاتوون و هه‌ندێكیان له هۆشخۆیان چوونه.
وتیشی، لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئامۆژگاری و پۆسته‌ری تایبه‌ت له نێو دانیشتوانی ناوچه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌و جۆره دووباره نه‌بێته‌وه.