هەسەدە ژماره‌یه‌ك ئەندامانی “داعش”یان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیرکرد
ڕەقە – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەندامانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان دەستگیرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هه‌سه‌ده ڕایگەیاند، هێزەکانی کۆماندۆی هێزوكانی سووریای دیموكرات 7 ئەندامی ڕێکخراوی “داعش”یان لە شارۆچکەی ئه‌لعه‌زبا لە باکووری دێرەزۆر دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.
ڕاشیگه‌یاند، “هەسەدە” دەستیان بەسەر چەک و ئامێری پەیوەندی و کەرەستە و بەڵگەنامەی جۆراوجۆردا گرتووە کە ئاشكرایده‌كات كه ئه‌وكه‌سانه په‌یوه‌ندیین به داعشه‌وه هه‌یه.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، هێزەکانی “هه‌سه‌ده” شانەیەکی داعشیان لە شارۆچکەی له‌وزییه‌ی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ،هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کە تێیدا دوو کەسیان کوشت و دوو کەسی دیکەیان دەستگیرکرد.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه زانا ئه‌لعالی