کاروانێکی سەربازی هێزەکانی تورکیا دەچنە ناو شاری ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب
حەلەب – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی ، کاروانێکی سەربازی تورکیا چوونە ناو شاری ئەلباب لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب له سووریا، کە له چه‌ندین زریپۆشی سه‌ربازی پێكهاتبوون.
سه ڕچاوه یه کی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، کاروانه‌که‌ی تورکیا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، هاتوون و به‌ڕه‌و بنکه‌ی تورکیا له چیاكانی عه‌قیلی نزیك شاری ئه‌لباب له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب، ڕۆیشتن .
ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکە ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێلی سه‌رباز هەڵگر لەخۆگرتبوو، جگە لە زرێپۆشه‌كان کە تەقەمەنییان هەڵگرتبوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانەکە له دەروازەی سنووری ئه‌لڕاعی كه هاوسنوره له‌گه‌ل ویلایه‌تی کلیسی تورکیا، بە یاوەری گروپه چه‌كداره‌كانی سووریای سه‌ر به توركیا كه گروپی سوڵتان موراد، ، چوونەتە ناو.خاكی سووریا.
شاری ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە ساڵی ٢٠١٧ەوە كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی هێزەکانی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به توركیا، له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستهه‌ڵاتی توركیا ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه و هێزه‌كانی توركیا بۆردومان و تۆپباران ده‌كرێت.