لە ڕۆژ ڕووناکدا… بازگه‌یه‌كی داعش دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ده‌ڕفێنن

دێرەزۆر – نۆرس پرێس

دوێنێ هەینی، ئەندامانی ڕێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتیان ڕفاند، و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار، دوای ئەوەی بازگەیەکیان لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر له‌ ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستکردبوو.

سه ڕچاوه یه کی سه ڕبازی له هێزه کانی حکومه ت له شارۆچکه ی ئه لدوه یر که 70 کم له ڕۆژهه ڵاتی دێر زوره وه دووره ، ڕایگه یاند، گرووپێکی چه کداری سه ڕ به ده وڵه تی ئیسلامی “داعش” بازگه‌یه‌كیان له سه ڕ ڕێگای ئه لدوه یر له‌ گونده‌واری دێره‌زوور دروست کردبوو ، و جل و به‌رگ هێزەکانی حکومەتیان لەبەردا بوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش خەریکی پشکنینی ناسنامەی خه‌ڵك بوون، هەروەها دوو ئەندامی فیرقەی چواریان دەستگیرکردووە كه‌ له‌وێوه‌ تێده‌په‌ڕین بۆ شارۆچكه‌ی ئەلبوکاماڵ لە گونده‌واری دێرەزوور.

ئەو سەرچاوەیە له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه‌ بازگه‌یان دانابوو‌  خه‌ڵكی وڵاتانی ئاسیاشیان تێدابوو و لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە نزیک بازگەکە دانیشتبوون.

دوای ئەوە هێزەکانی حکومەت و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران كاروانی سه‌ربازییان پێكهێنا لە ناوچەی ئەلدوەیر و بیابانەكانی ، بۆ ئەوەی بەدوای شانه‌كانی ڕێکخراوەکەدا بگەڕێن.

لە دووی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلدوەیر تەرمی ئەندامێکی بەرگری نیشتمانی هێزەکانی حکومەتیان دۆزییەوە، ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک لە دیارنەمانی لە شوێنی کارەکەی.

ئامادەکردنی: حاتم بەشار – داڕشتنه‌وه‌ : زانا العلی