سلێمانی- نۆرس پرێس
ئهو درۆنهی ئهمڕۆ له ههولێر كهوته خوارهوه، هی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بوهو بههۆی كێشهیهكی تهكنیكیهوه كهوتوهته خوارهوه.
ئهمڕۆ دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، “سهعات 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجوتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا كێشاو تێکشا”.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە راگەیهندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو درۆنە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بێ چەکی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان بو.
لە راگەیهندراوەکەدا، کە لە تویتەر هاوپهیمانی بڵاویکردوەتەوە، ئهو روداوه هیچ زیانی گیانی بەکەس نەگەیاندوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئهوهشی خستوهتهڕو، ئەوان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدان بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانە ماددییەکانی کە رەنگە بەر تاوەرەکە کەوتبن.
بەگوێرەی راگەیهندراوەکە، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان پاشماوەی تێكشکاوی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە و ئێستا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکرێت.