كۆمیسیاری نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له 10 ساڵی رابردوودا 958 رۆژنامه‌نووس كوژراون
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
كۆمیسیاری نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، فۆلكر تورك، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا 958 رۆژنامه‌نووس له جیهاندا كوژراون.
رۆژی هه‌ینی 4ی نۆڤێمبه‌ری 2022 ، فۆلكر تورك له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند
“لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، ٩٥٨ ڕۆژنامەنووس کوژراون و 1000كه‌سیش زیندانی کران، هه‌روه‌ها ٦٤ ڕۆژنامه‌نوسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتیشی،”پێویستە باشتر بین لە پێشبینیکردنی پێشێلکارییەکان،و له‌كاتی بینینی پێشێلكاری وەڵامدانەوەی خێراترمان هه‌بێت و به‌رده‌وام چاودێری ڕۆژنامه‌نوسان بكه‌ین،
ئه‌و قسانه‌ی تورك هاوكات بو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كه دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا به هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاهه‌نگی 10 ساڵه‌ی كاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له باره‌ی پاراستنی سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان گێڕا.