كوژرانی دوو كه‌س له گونده‌واری رۆژئاوای ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به ده‌ست رێژی گوله دوو كه‌سیان كرده ئامانج له گونده‌واری رۆژی ئاوا ده‌رعا، له ئاكامدا كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، فاروق عه‌لی زاید و عه‌لی عوقله به فیشه‌كی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوی ماتۆر سوار كوژران له شارۆچكه‌ی شێخ سه‌عد له گونده‌واری رۆژئاوای ده‌رعا.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، هه‌ردوو برینداره‌كه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی نه‌وا، به‌ڵام له‌وێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و دوو گوژراو له بواری كشتوكاڵدا كار ده‌كه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نه‌بووه به هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازی سه‌ر به حكومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆن.
له‌و كاته‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه له ساڵی 2018، پارێزگای ده‌رعا ناسه‌قامگیری ئاسایش به خۆوه ده‌بینێت و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه حكومه‌ت بازگای سه‌ربازی زیاتری جێگیركردووه، به‌ڵام هێشتا كرده‌وه‌ی كوشتن و دزین به‌رده‌وامه‌و كه‌میان نه‌كردووه.