ئه‌مریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا بەسەر هەموو ئەو لایەنانەی کە دەستیان لە سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران‌دا هەبووەو ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لە بەرامبەر یارمەتیدانی رووسیا، سزای زیاتر چاوەڕێی تاران دەکات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نتۆنی بلنكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت (جی 7) لە شاری مونستەر لە ئەڵمانیا رایگه‌یاند، خواستەکانی نەوەی داهاتووی ئێران بۆ ئازادی بە توندترین سەرکوتکاریش لەنێو نابرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ کۆمەڵگەی سڤیل و کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکان کاردەکەن ئینتەرنێت بۆ خەڵکی ئێران دابین بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پەیوەندی بە یەکه‌وه بکەن و تاوانەکانی رژێمی ئێران پێشانی جیهان بدەن.
بلینكن وتیشی، بەهۆی یارمەتیدانی رووسیا، سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنن و پشتراستی راپۆرته هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی کرد سه‌باره‌ت به‌و هاوكاریانه‌ی سه‌ربازانی ئێران پیشكه‌شی سەربازانی رووسیای ده‌كه‌ن لە نیمچە دوورگەی کریمیا بۆ بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی به مه‌به‌ستی هێرشکردنەسەر ئۆکراینا.