هه‌ولێر- نۆرس پرێس
جۆبایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بەڵێندەدات ئێران ڕزگار بكات، دەشڵێت: بەمزووانە [ئێرانیەکان] خۆیان رزگار دەکەن.”
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، له وتارێكیدا بۆ ده‌نگده‌رانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كە دروشمی پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندانەكانی ئێران بەرزكردبووە ڕایگەیاند، نیگەران مەبن ئێران ڕزگار دەكەین، بەمزووانە [ئێرانیەکان] خۆیان ئازاد دەکەن.”
ئه‌م قسانه‌ی بایدن هه‌ڵایه‌كی زۆری نایه‌وه‌و بووه هۆی تووڕه‌بوونی به‌رپرسانی تاران له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران پێش 43 ساڵ له ژێرده‌ستی ئه‌مریكا رزگاركرا.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردووش به‌رپرسانی ئه‌مریكا ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر بەكارھێنانی توندوتیژیی خۆپیشاندەران كاردەكەین بۆ دەركردنی ئێران لە لیژنەی مافی ژنانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان.
هاوكات زیاتر لە دوو هەزار کەسایەتی و ئەکادیمست لە ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ ئیدارەی بایدن داوا دەکەن، هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەرانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌یه خۆپێشاندانەکانی ئێران به‌رده‌وامه‌و تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە، خۆپێشاندانەکان دوای ئەوەی دەستیپێکرد کە کچێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ژینا ئەمینی دوای دەستگیرکردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی تاران گیانی لەدەستداو بە گوتەی باوکی کوژراوە.