راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك هه‌لی دامه‌زراندنی حكومی له پارێزگای سلێمانی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 22 هەلی دامەزراندنی راگەیاند بەمەبەستی کارکردن لە ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، دوا بە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تایبەت بە دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە رۆژانی رابردوودا ، لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو پسپۆڕیانەی ئاماژەیان پێدراوە له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه لینکی فۆڕمی دامەزراندن كاراده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ” پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بە شێوەی ئۆنلاین تەنها دوو هەزار و 200 بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە و پڕۆسەکە دەوەستێت، لە قۆناغی دووەم 220 کەس بەپێی خاڵبەندی لەو ژمارەیە جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێیەم 22 کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن”.
ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، ” هەلی دامەزراندنەکان بۆ پسپۆڕییەکانی توێژەری کۆمەڵایەتی بەم شێوەیە دەبن (شەش توێژەری کۆمەڵایەتی، شەش توێژەری دەروونی، 10 چاو‌دێر هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی ).