به‌ هۆی خواردنی قارچكی ژه‌هراوی… گیانله‌ده‌ستدانی هه‌شت منداڵ له‌ ره‌ققه‌

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

لیژنه‌ی ته‌ندروستی شاری ره‌ققه‌ هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی 8 مه‌نداڵی راگه‌یاند به‌ هۆی خواردنی جۆره‌ قارچكێكی ژه‌هراوی له‌ گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌.

لیژنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێشوازییانكرد له‌ چه‌ند حاله‌تێكی ژه‌هراویبوون، پشكنینه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ تووشی روه‌استانی جگه‌ربوونه‌ به‌ هۆی خواردنی قارچكی ژه‌هراوی.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ 26 كه‌س ژه‌هراوی بوونه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا 14 یان له‌ ژێر ئه‌وپه‌ری چاودێریدان و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ژماره‌ی مردووان زیاد بكات.