نێچیرڤان بارزانی پێشنیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیكوكراتی كوردستان پێشنیاری بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه كردووه، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی نەخرێنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ببنەوە ئەندامی سەرکردایەتی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له پارتی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیمه‌كراتی كوردستالن پێشنیارەکەی پەسندکردووە و
لەسەر داوای مه‌سعود بارزانی و بە دەنگدانی ئاشکرا ژمارەیەک ئه‌ندامی دێرینی پارتی بوونەته‌وه ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، مه‌سعود بارزانی به ئه‌ندامانی كۆنگه‌ری وتووه “داواتان لێدەکەم ژمارەیەک لە هەڤاڵ و دۆستی من ماوەیەکی زۆرە لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات دەکەن و پێویستم پێیانە داواتان لێ دەکەم “لوتف بفەرموون” متمانەیان پێبدەن، من داواتان لێدەکەم کە لەگەڵمان بمێننەوه”، دوای داواکەی ئەو ناوانە بە دەنگدانی ئاشکرا و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی پێشنیاری كردبوو مه‌سرور بارزانی وه‌كو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیمه‌كراتی كوردستان دیاری بكرێت و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش به چه‌په‌له لێدان پێشنیاره‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد.
رۆژی پێنجشەممە 03-11-2022 کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبەشداریی 1020 نوێنەر بۆ لە دهۆک دەستی بە کارەکانی کرد‌و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.