رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی داوای په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرا له سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
لیژنه‌ی خاجی سووری نێوده‌وڵه‌تی، داواده‌كات چاره‌سه‌ركردنی درێژخایه‌ن بدۆزرێته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری سوریا‌و لوبنان، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌و دوو وڵاته دراوسێیه.
ڤابریزیۆ كاربۆنی به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له لیژنه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و دوو وڵاتانه به‌شی خۆیان كێشه‌یان هه‌یه‌و، پێوستیان به‌وه نییه دووچاری باری ته‌ندروستی له ناكۆی گشتی ببنه‌وه.
ده‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا بۆ یه‌كه‌م جار تۆماركردنی 15 حاڵه‌تی كۆلێرا له پارێزگای حه‌له‌ب راگه‌یاند.
كاربۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمه‌ڵگا خۆجێیه‌كان باجی ئه‌و قورساییه زۆره ده‌ده‌نه‌وه كه كه‌وتۆته سه‌ر سیستمه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌رۆ كه له لێواری هه‌ره‌سدان.
هه‌روه‌ها هوشداریدا، ئه‌و هه‌ره‌س هێنانه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی و بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان و ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، جه‌نگی 11 ساڵه‌ی سوریا به رێژه‌ی 30 تا 40% زیانی به تۆره‌كانی ئاو گه‌یاندووه‌و نزیكه‌ی 48% نه‌خۆشخانه‌كانیش توانای كاركردنیان نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ی دانیشتوانی زۆری تێدایه وه‌كو گرتوخانه‌كان و كامپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران، زیاتر رووبه‌رووی نه‌خۆشی و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماه‌ركانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا هه‌تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، 1149 كه‌س تووشی كۆلێرا بوونه‌و 47 كه‌سیش به‌و نه‌خۆشییه گیانیان له ده‌ستداوه له پارێزگاكانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق و حه‌سه‌كه‌و دێره‌زوور. ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: عه‌دنان حه‌مو