بنیامین نەتانیاهۆ بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا

هەولێر- نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، لیژنەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ بە زۆرینەی دەنگەکان پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بەدەستهێنا.

هاوپەیمانی راستڕەوەکان 64 کورسی لە کۆی 120 کورسی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگدەرانیش 71.3% بووە.

یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی ئیسرائیل، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە نەتانیاهۆ کرد لە هەڵبژاردنی یاسادانان کە لە یەکی مانگی نۆڤەمبەردا بەڕێوەچوو.

لاپید لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی نەتانیاهۆ بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاندووە، کە هیوای سەرکەوتن بۆ نەتانیاهۆ و سەرکەوتن بۆ گەل و دەوڵەتی ئیسرائیل دەخوازێت.

لاپید بە ناتانیاهۆی راگەیاندووە، هەموو نووسینگەکەی راسپاردووە، خۆیان بۆ گواستنەوەی رێک و پێکی دەسەڵات ئامادە بکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ