هەولێر- نۆرس پرێس
بریكاری وهزارهتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری لهزیادبونی ژمارهی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهداتو دهڵێت، زۆرترین ئهوانەی ئێستا توشی كۆرۆنا دەبن كه ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتوە.
بریكاری وهزارهتی تەندروستی حکومەتی هەرێم له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا رێژەی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبونی تەواوەتی هاوڵاتیانه بهرێكارە تەندروستییەكان.
وتیشی، “نیشانەکانی ئێستای ڤایرۆسەکە بریتین لەتایەکی بەهێز، ماندوبونی جەستە، تاوهكو ئێستاش دیارینەکراوە کە ئایا ئەمە شەپۆلی پێنجەمی پەتاکەیە یان گۆڕانکارییەکی نوێی ئۆمیكرۆنی گۆڕاوه”.

بریكاری وهزارهتی تهندروستی ئاشكراشیكرد، ئهو كهسانهی كه ئێستا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، زۆربهیان پێشتر ڤاكسینیان وهرنهگرتوه، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن و بچن بۆ ناوهندهكانی تهندروستی بۆ وهرگرتنی ڤاكسین، بەو پێیەی ئەمە تاکە چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە”.
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری پێشتردا لە سەر روپەڕی فەرمی خۆیان، بڵاوکردەوە کە 3827 پشکنین کراوە، تیایدا 521 توشبووی نوێ دەستنیشان کراوە، 224 چاکبوونەوە هەبووە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەسدان تۆمار نەکراوە.
سەرەنجامی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا بۆ 4335649 پشکنین کە ئەنجامدراوا 448352 توشبوون دەستنیشانکراوە کە 432707 چاکبوونەتەوە و 7454 گیانیان لەدەستداوە.