دووهەم رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی و هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتیی
هەولێر- نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشه‌ممه، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە ئێستادا گەورەترین پارتی باشووری کوردستانە، له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به كاره‌كانیكرد، وابڕیاره دوو رۆژی دیكه بخایه‌نێت.
له دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، ده‌ستكرا به به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره و به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش وه‌ك جێگرانی بارزانی هه‌ڵبژێردران.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، کە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیە، کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دانیشتنی یەکەم دەستپێدەکات و راپۆرتی لیژنەکان دەخوێندرێتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی دیاریبکرێن.
لە دانیشتنی دووەمی ئەمڕۆی کۆنگرەی 14ی پارتی، کە بەگوێرەی بەرنامەی کار کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، ناوی کاندیدەکان دەخوێندرێتەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەستپێدەکات.