لە شنگال درۆنێک ئۆتۆمبیلێک دەکاتە ئامانج

هەولێر- نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەمه، لە ئەنجامی به ئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلێک لە لایەن فڕۆکه یه کی بێ فڕۆکه وانەوە، که پێده چێت هی تورکیا بێت، له ناوەندی شاری شنگال، هەرێمی کوردستانی عێراق، کەسێک گیانی له ده ستدا و دوو که سی دیکه ش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت تورکی بێت، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی کردە ئامانج لە شاری شنگال لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە سەر بە یەکەکانی بەرگری شینگال بووە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە و دوای گواستنەوەی بریندارەکەش خەڵکێکی زۆر لە دانیشتوانی شەنگال ڕونیان لە نەخۆشخانەی شارەکە کردووە.

کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی یەکی ئەم مانگەش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە نزیک مەزارگەی حەسەن مەمان لە ناوەندی شەنگال شوینیکی نیشتەجی بونی کردە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ