لە سەرێکانێ زرێپۆشەکانی تورکیا کچێکی 9 ساڵان دەشێلن

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچێکی تەمەن نۆ ساڵان گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی لەلایەن زرێپۆشێکی تورکیاوە شێلرا، لە شاری سەرێکانێ، کە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانی تورکیادایە، لە باکوری حەسەکە، باکوری رۆژهەڵاتی تورکیا.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لەکاتی ڕۆیشتنی بۆ پەیمانگای شەرعی، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تورکیا کچۆڵەکەی شێلاوە و بەسەریا رۆشتووە، کە ناوی “نارنج سلێمان حافیز”ە، لە نزیک فولکەی شارۆچکەی تەل حەلەف لە رۆژئاوای شارەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە زرێپۆشەکەی تورکیا نەوستاوە بۆ یارمەتیدانی کچەکە و لەسەر رۆشتنی خۆی بەردەوام بووە، کە لە رێگەی نەخۆشخانەی شارەکەوە دوای چارەسەرکردنی لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رووداوە دانیشتوانی شارەکەی تووڕە کردووە، هەروەها داوایان لە دانیشتووانی شارەکە کردووە ڕۆژی هەینی خۆپیشاندان بکەن دژ بەو کردەوە نامرۆییانەی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانییەوە.

تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی لە دوای لەشکرکێشی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە لە ئۆکتۆبەری 2019 وە دەستیان بەسەر شارەکانی سەرێکانێ و گرێسپیدا گرتووە.

ئامادەکردنی: دڵسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ