واشنتن سورە لەسەر لابردنی ئێران لە کۆمیتەی جیهانی ژنان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیازی خۆی بۆ دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیتەی ژنانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند و جەختی لە پشتیوانیی خۆی لە دەنگی ژنان و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە و هەروەک بەڵێنی لێپرسینەوەیان دا لە بەرپرسانی توندوتیژیەکانی ئێران دژ بە ژنان و خۆپیشاندەران.
ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا هات کە کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران و کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان.
هاریس ئاماژەی بەوەدا کە نابێت هیچ دەوڵەتێک رۆڵی هەبێت لە دەزگایەکی نێودەوڵەتی یان نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی پاراستنی هەمان ئەو مافانە، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک پێشێلیان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان و ئەندامەکانی ئەرکی “بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان” و چارەسەرکردنی “کێشە بەپەلەییەکانە کە پێویستیان بە گرنگیدانی خێرا هەیە لە بواری مافەکانی ژنان”.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا روونی کردەوە کە ئێران “لە رێگەی رەتکردنەوەی مافی ژنان و سەرکوتکردنی دڕندانەی گەلەکەی خۆی سەلماندوویەتی” کە شیاوی ئەوە نییە لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان خزمەت بکات.”
ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانی کاربکات بۆ دوورخستنەوەی ئێران لە لیژنەکە، بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە.
هاریس وتی ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ژنانی “ئازا” لە ئێران لەکاتێکدا بە شێوەیەکی ئاشتیانە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە مافە بنەڕەتییەکانیان و کەرامەتی سەرەتایی مرۆڤایەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەموو ئێرانییەکان لە مافی ئازادی رادەربڕین و گردبوونەوە، بەهرەمەند بن، داوای لە تاران کرد تەنها بۆ مومارەسەی ئازادییە سەرەتاییەکانیان کۆتایی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی هاووڵاتیانی خۆی بهێنێت.
هاریس جه ختی له سەر بەزووی لێپرسینەوەی بەرپرسان و قه وارەکانی ئێران، کردەوە کە بەرپرسن لە پیادەکردنی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران.