مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکرات هەڵبژێردرایەوە
هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، كه وابڕیاره ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.
کەناڵی تەلەفزیۆنی كوردستان24 كه له سه‌رچاویه‌كی تایبه‌ت له‌نێو كۆنگره‌ی 14ـی پارتیەوە رایگەیاند، بەڕێز مه‌سعود بارزانی بۆ جارێكی دیكه به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوەتەوە.
هەمان ئاژانس رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره به كۆی ده‌نگ داوایان له بەڕێز مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی پارتی كردووه وه‌ك سه‌رۆكی پارتی بمێنێته‌وه.
ئەمڕۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنی کۆنگرەی چواردەی پارتی پەیامێکی لە تویتەری تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی پارتی لە تویتێکدا ئاماژە بە دەستپێکردنی کۆنگرەکە دەکات و دەڵێت، “هیوادارم ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت”.