دادگای فه‌ره‌نسا هه‌شت ژنی به تۆمه‌تی “تیرۆریستی” له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له سوریاوه راگرێت
قامشلۆ- نۆرس پرێس
دادگای فه‌ره‌نسا هه‌شت ژنی راگرت به تۆمه‌تی تیرۆریستی دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوردو له سوریاوه گه‌ڕابونه‌وه ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای فه‌ره‌نسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی، ” ئه‌و هه‌شت ژنه له كه‌مپێكی ده‌ستبه‌سه‌ری جیهادی له سوریاوه گه‌ڕێنراوته‌وه‌و به تۆمه‌تی تیرۆریستی و وازهێنان له منداڵ زیندانی كراون.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، رۆژی هه‌ینی رابوردو دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و هه‌شت ژنه براوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر له پاریس، تۆمه‌ته‌كانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌شت ژنەو مێردمنداڵێك كه له گه‌ڵیاندا به‌ندكراوه، به‌شێك بون له 25 مێردمنداڵ و ژن كه له كه‌مپه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ری له رۆژئاوای كوردستانه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا.
كه‌مپه‌كانی هۆل و رۆژ له رۆژئاوای كوردستان، ژن و منداڵانی چه‌كدارانی داعشیان تێدا به‌نده‌و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له كه‌مپی رۆژ، به‌شێك ته‌رخانكراوه به‌ناوی ژنه كۆچه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه.