هەولێر- نۆرس پرێس
خه‌یری بوزانی به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، “دو كچی دیكه ئێزدی له ده‌ستی داعش ڕزگاركران”.
خه‌یری بوزانی ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و دو كچه ئێزیدییه خوشكن، یه‌كێكیان ناوی نهدال خه‌ڵه‌ف خدر له‌دایكبوی ساڵی 2009 و عالیا خه‌ڵه‌ف خدر له‌دایكبوی ساڵی 2012یه و خه‌ڵكی گوندی سۆلاغی ڕۆژهه‌ڵاتی شنگالن، هه‌ردوكیان پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندراون و له ناو خاكی سوریا ڕزگار كران و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش، جه‌میل غانم، به‌رپرسی نوسینگه‌ی دهۆكی رێكخراوی یه‌زدا ڕایگه‌یاندبوو، “ژماره‌ی ڕفێنراوانی ژن و پیاو و منداڵانی ئێزیدی نادیاره، له سه‌ره‌تای روداوهكانهوه تا ئێستا، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س ڕفێندرابون، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 350 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌و دو هه‌زار و 763 كه‌سه‌ش چاره‌نوسیان نادیاره”.
هه‌روه‌ها گوتی، “خەڵکێکی زۆر لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هەن، تا ئێستاش پاشماوەکانیان لانەبراون و ناسنامەکانیان نەزانراوە، بۆیە ئێمە ئەوانیش بە بێسەروشوێن هه‌ژمار ده‌كه‌ین”.