به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران بۆ 287 كه‌س
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، رێكخراوی مافی مرۆڤی “هه‌نگاو” ئاشكرایكرد، ژماره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشتۆته 287 كه‌س، كه 47 یان منداڵن و به ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كوژراون.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا، 16 خۆپێشانده‌ری كورد له شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوا‌و باكووری رۆژئاوای ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی ئێران (هارانا) ئه‌و ئاماره‌ی پشتراستكرده‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له سه‌ره‌تای سه‌ڕهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان، 14161 كه‌س ده‌ستگیركراون كه 300 یان خوێندكاری زانكۆن.
بۆ دووهه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌كتری، خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له چه‌ندین شارۆ شارۆچكه به‌رده‌وامه. راگه‌یاندنی ئه‌م ئامارانه دوای 45 رۆژ دێت له سه‌ڕهه‌ڵدانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی ئێران به هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له تاران.