له ماوهی سێ ساڵی داهاتوودا.. كهنهدا نزیكهی 1.5 ملیۆن كۆچبهر وهردهگرێت
ههولێر- نۆرس پرێس
حکومەتی کەنەدا پلانی هەیە تاوهكو ساڵی 2025 زیاتر لە ملیۆنێک و 450 هەزار کۆچبەر وەربگرێت و هۆكارهكهشی دهگهرێنێتهوه بۆ کورتهێنان لە دەستی کار.
شۆن فرەیسەر، وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا پلانە نوێیەکەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پلانیان ههیه له ماوهی سێ ساڵی داهاتوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و 450 هەزار کۆچبەر وەربگرن، ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو ئاژانسی سەرژمێریی کەنەدی ئاشکرای کرد لە هەر پێنج کەس لە کەنەدا، یەکێکیان پەنابەرە.
وەزیری کۆچبەرانی کەنەدا ئاماژهی بهوهشكرد با بە سادەیی پێتان رابگەیێنم… کەنەدا خەڵکی دیکەی پێویستە، کەنەدییەکان تێدەگەن لەوەی کە پێویستە ژمارەی دانیشتووانەکەی گەشە بکات، ئەگەر بتوانین پێداویستیی دەستی کار پڕ بکەینەوە.
ئهوهشی ئاشكراكرد، ئامانج لەو سیاسەتە نوێیەی تایبەت بە کۆچبەران بۆ راستکردنەوەی ئەو شەپۆلەیە، کە ئێستا لە کۆمەڵگەی کەنەدیدا دروست بووە، ئەویش بووەتە کۆمەڵگەیەکی پیر و شەپۆلێکی گەورەی خانەنشینیش دروست بووە، کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆر هەلی کار لە چەند ساڵی ئایندەدا دەڕەخسێنێت.
بەگوێرەی پلانە نوێیەکەی کەنەدا بڕیارە بۆ ساڵی 2023 456 هەزار کۆچبەر وەربگرێت، لە ساڵی 2024، 485 هەزار کۆچبەر و لە ساڵی 2025یش، 500 هەزار کۆچبەری دیکە وەردەگرن.