مه‌غریب به دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی 277 كه‌سی مه‌غریبی خێزانه‌كانی داعش ده‌كات له عێراق و سوریا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، به دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی 277 كه‌س ده‌كه‌ن له خێزانه‌كانی داعش كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی مه‌غریبن له كامپه‌كانی سوریا‌و عێراقن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ دۆسیه‌ی هاوڵاتیانی مه‌غریب له كامپه‌كاندا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له كامپه‌كانن منداڵن و كۆی گشتی ژماره‌یان ده‌گاته 277 كه‌س و پێكهاتوون له 182 منداڵ و 65 پیاوو 30 ژن،
وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌غریب گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی په‌یوه‌ندییان كردووه به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له سوریا‌و عێراق و كه‌ناری ئه‌فریقی به گه‌وره‌ترین ئاڵه‌نگاری داده‌نێت كه رووبه‌رووی وڵات بۆته‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 ه‌وه 117 كه‌س له سوریا‌و عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مه‌غریب و 25 كه‌سیان رووبه‌رووی دادگاكراون له‌وانه‌ی كه سه‌ر به داعشن.