پێشنیارێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

رۆژی چوار شه‌ممه‌، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ێشنیاز دەکات نرخی هەر 100 دۆلار بۆ 137 هەزار و 500 دینار داببەزێنرێت؛ لە کاتێکدا ئێستا نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار و 500 دینار.

نوری مالیكی، لە تویتێكدا پێشنیازیكردووە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێندرێت لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و هاوڵاتییاندا، نرخی یەک دۆلار بکرێتە 1375 دینار لە برى 1450 دینار، تاوەکو زیانەکانى لەسەر هاووڵاتییان و ئابوورى نیشتیمانى دووربخەینەوە.”

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو دۆسیەیە لەبەردەم حكومەتی عێراقدایە كە پێویستە چارەسەربكرێت بە شێوەیەك زیان بە هاوڵاتییان و ئابوری نیشتیمانیی نەگەیەنێت، لە ڕێگای دانانی پلانێكی ورد و گشتگیرەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە 41 پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ 10 تشرینی یه‌كه‌می 2022 داوایانكربوو، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێندرێت بۆ بەهاى پێشوو، به‌ڵام بانكی ناوەندیی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ نیاز نییه‌ ده‌ستكاری نرخی دۆلار بكات.

بانکی ناوەندیی عێراق لە 19-12-2020دا بڕیاریدا، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1200 دینارەوە بۆ 1450 دینار زیادبکات، ئەو بڕیارە هەرچەندە بووە هۆی زیادبوونی داهاتی ناوخۆ، بەڵام لە هەمانکاتدا نرخی زۆربەی خۆراک و کەلوپەلی لە بازاڕەکاندا بە رێژەی زیاتر لە 20% بەرزکردەوە.