سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كات

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

رۆژی چوار شه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، “شایستەی ئەوەیە پشتگیری بکرێت و دەرفەتی پێبدرێت بۆئەوەی هەندێک چارەسەر بدۆزرێتەوە.بۆ هه‌ندێك له‌ کێشه‌كانی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری مێری له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، گەر دۆخی ئەمنیی عێراق تێکبچێت، هەرێمی کوردستانیش تێکدەچێت و هیوادارم عێراق و هەرێمی کوردستان توانیبێتمان وانە لە رابردوو وەربگرین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناکرێت بەغدا هەرێمی کوردستان بە کەم وەربگرێت، بۆ بەغدا وا باشترە کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، هەولێر داوای چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور دەکا.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، لە ساڵی 2004ەوە هەر حکومەتێک لە عێراق پێکهێندراوە، “هیچ دەقێکی نووسراو لەنێوانمان نەبووە، بەڵام ئێستا یەکەمجارە رێککەوتنێک هەیە و واژۆ کراوە.