ئەنجومەنی مەنبیجی سەربازی دەرئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ مانگی رابردوو ئاشکرا دەکات
مەنبیج – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج دەرئەنجامی “پێشێلکارییەکان”ی تورکیا و ئەو بۆردومانانەی ئاشکرا کرد کە زۆربەی گوندەکانی مەنبیجیان لە باکووری سوریا لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا کردە ئامانج.
ناوچەکانی هێڵەکانی بەرکەوتن کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبیج و گروپە چەکدارەکانی دڵسۆز بۆ تورکیا لە گوندەواری مەنبیج جیا دەکەنەوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا، هەڵکشانی سەربازیان بەخۆوە بینی و تۆپباران بەردەوام بوون لەسەر ناوچەی چڕی دانیشتوان لە گوندەکان.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارە دڵسۆزەکانیان بۆردومانی گوندەکانی “المحسینلی، ئەلسەیادە، ئەلدەندەنیە، ئەلئەسالیە، ئەلفارەت، عەون الدادات، الماسی، الثیابات، بوزکێج، الکاوکلی، و عەرەب حەسەن.” یان کردووە.
ئەو گوندانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا، 65 جار تۆپبارانی هاوەن و تۆپخانەکانی تورکیایان بەخۆوە بینیوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەو گوندانە هاوڵاتیانی تێدانیشتەجێن، بەپێی ناوەندەکە.
بەگوتەی ناوەندەکە، بۆردومانەکان زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی دۆخی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتوانی ئەو گوندانەدا دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی تورکیا لە بنکەکانیانەوە بۆردومانیان ئەنجامداوە، لە گوندەکانی ئەلیەشلی، تۆخار کەبیر، ئەلبڵداق و شێخ ناسر.