هەفتەی حەوتەمی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان
هەولێر – نۆرس پرێس
لە درێژەی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئێران‌دا، خوێندكاران لە شاری سنە رژانە سەرشەقام و دەسپێكی خۆپیشاندانی حەوتەیەمین هەفتەیان دەستپێكرد و پاشان خۆپیشاندان شارەكانی تری رۆژهەڵاتی كوردستان ئێرانی گرتەوە و وەك هەمیە هێرش كرایە سەر بنكەكانی بەسیج و بە دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادی”خۆپیشاندانەكان بەجۆشتر بوو.
لەگەڵ بەكارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن هێزە سەركوتكارەكانی ئێرانەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دژ بە رژێمی ئێران بەردەوامە و خۆپیشاندانەكان پێیناوەتە حەوتەیەمین هەفتەیەوە.
لە چوارچێوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا و لە كاردانەوەی بەكارهێنانی زەبر و زەنگ لەلایەن هێزە سەركوتكارەكانی ئێرانەوە، لاوانی ئازادیخواز لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی بەسیج.
دوێنێ لە زۆربەی زانكۆكانی سنە، كچان و كوڕانی خوێندكار، سەرباری سەركوت و توندوتیژی ڕۆژانی رابردوو، بەردەوامبوون لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین، لە شاری مەریوانیش خۆپیشاندان بەردەوامی پێدراو بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها، مانگرتن و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی ئازادی کرماشان دەستیپێكرد و لەناو ئاپۆڕای چەپڵە ڕێزانی خۆپیشاندەراندا دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بە دەنگی بەرزدەوترایەوە و دروشمی سەرەكی خۆپیشاندەران بوو.
بێهرووز حەیدەری، هاوڵاتییەكی تەمەن 37 ساڵی خەڵکی ئابدانانی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی دوێنێ، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی لە شارەكانی ڕۆهەڵاتی كوردستان لە شارەكانی ئێران و بەتایبەتی خوێندكاران درێژەیان بە خۆپیشاندان دا و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ بۆ دیكتاتۆر”یان وتەوە.
له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تاران و كهرەج گه‌نجان گرردبوونهوه و له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه‌كانیان داخست و چه‌ند دروشمێكیان دژی ده‌سه‌ڵات وته‌وه.
له زانكۆكانی تاران له‌وانه به‌هه‌شتی، ئه‌میركه‌بیر، پیشه‌سازی شه‌ریف، زه‌هرا، خواره‌زمی، لقی رۆژهه‌ڵات و باكوری زانكۆی ئازادی تاران و هه‌روه‌ها زانكۆی زانكۆكانی ته‌ورێز، ئامول، كرماشان، ئه‌سفه‌هان، یه‌زد و مه‌شهه‌د مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕنی خوێندكاران به‌رده‌وام بوو.