گیانلەدەستدانی سەرکردەیەکی ئاسایش لە گولەی کەسانی نەناسراو

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، سەرکردەیەکی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ژیانی لەدەستدا، بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

سه رچاوەیەکی سەربازی له “ئاسیش” ەوه له شارۆچکه ی “ئەلسوور” له گوندەواری باکووری دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو که سواری ماتۆڕسکیل بوون، تەقەیان له “ئه بو عائیشه” (36 ساڵ) کردووه ، له نزیکه رێگای سەرەکی شارۆچکەی “ئەلنملییە” لە باکووری دێرەزوور و راستەوخۆ گیان لەدەست دەدات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەبو عائیشە خەڵکی گوندی “ئەلنملییە” یە و سەرکردەیەکە لە ناوەندی ئاسایشی ناوخۆ لە شارۆچکەی ئەلحەریجی لە گوندەواری باکووری دێرەزوور.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەبو عائیشە ماوەی سێ رۆژ لە مۆڵەتی نەخۆشیدا بووە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی : زانا ئەلعەلی