دوای سێ ساڵ دابڕان.. كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له جه‌زائیر ده‌ستیپێكرد
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی سێ شه‌ممه، دوای سێ ساڵ دابڕان، كۆبونه‌وه‌ی 31 لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له پایته‌خه‌تی جه‌زائیر ده‌ستیپێكرد به ئاماده‌بوونی سه‌رانی عه‌ره‌ب و به‌شداری نوێنه‌ری چه‌ند رێكخراوێكی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
وابڕیاره سه‌ران و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب گفتوگۆ بكه‌ن له باره‌ی كارنامه‌ی “راگه‌یاندنی جه‌زائیر” كه دوای سێ رۆژ كۆبونه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
پرسی فه‌له‌ستین له‌سه‌رووی كارنامای كۆبونه‌وه‌كه‌یه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند برگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاسایشی عه‌ره‌بی و قه‌یرانی نا سه‌قامگیری 6 وڵاتی عه‌ره‌بی له خۆده‌گرێت.
لوتكه‌ی عه‌ره‌بی رۆژانی یه‌ك و دووی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت یه‌ك له‌سه‌ر سێی سه‌رانی عه‌ره‌ب به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن و 5 وڵاتی دیكه‌ش به ئاستێكی نزم به‌شدارن و هێشتا ئه‌ندامێتی سوریا راگیراوه‌و، عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ره‌شیدی سه‌رۆك كۆمار نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات.